لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست ڕاگەیەندراوە رژێمی داگیرکەر ٩٩ فەلەستینیی شەهید کرد

لە دوای وەستانی جینۆساید لە غەززە، هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی زیاتر لە ٨٠ پێشێلکاری ئاگربەستیان ئەنجام داوە. لەو هێرشانەدا ٩٩ فەلەستینی شەهید بوون و زیاتر لە ٢٣٠ کەسیش بریندار بوون.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی غەززە ڕاگەیاند، هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی لە دوای کۆتایی هاتنی جینۆسایدەوە ٨٠ پێشێلکاری ئاگربەستیان ئەنجام داوە. ئەم پێشێلکارییانە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ٩٩ فەلەستینی و برینداربوونی زیاتر لە ٢٣٠ هاوڵاتی مەدەنی بە پلەی جیاواز. تەنها دوێنێ ٢١ سەرپێچی تۆمار کراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە داگیرکەران ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خەڵکی سڤیل کردووە و ناوچەکانی نیشتەجێبوونیان کردۆتە ئامانج و هێڵی تەقەی بەرفراوانیان دامەزراندووە و دەستیان بەسەر هەندێک ناوچەدا گرتووە. ئەوەشی خستۆتەڕوو کە ئەم پێشێلکارییانە نیشاندەری بەردەوامی هەڵوێستی شەڕانگێزی رژێمی سەهیۆنی و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن هەروەها ڕایگەیاندووە، داگیرکەران تانک و سیستەمی ئامانجگرتنی دوور کە هەستەوەری ئەلیکترۆنی و فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێ سەرنشینی جۆری "کوادکۆپتەر"یان بەکارهێناوە کە لە هێرشەکانیاندا تەقە لە خەڵکی مەدەنی دەکەن.
جەخت لەوە کرایەوە کە ئەم پێشێلکاریانەی کە لە ناوچە جیاجیاکانی غەززە تۆمار کراون، ئاشکرای دەکەن کە رژێمی سەهیۆنی پابەند نییە بە ئاگربەست و درێژە بە سیاسەتی ترس و توندوتیژی بەرامبەر بە خەڵکی ناوچەکە دەدات.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە داگیرکەران بەرپرسیارێتی تەواوی ئەم پێشێلکاریانە لە ئەستۆ دەگرن و داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی زامنی ئاگربەست دەکەن بەپەلە دەستوەردان بکەن. ئاماژەی بەوەشکرد، بێدەنگی نێودەوڵەتی بۆتە قەڵغانێکی سیاسی بۆ درێژەدان بە هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی.
هاوکات شەوی ڕابردوو پشتڕاستکرایەوە کە ئاگربەست لە غەززە بەهۆی هەوڵی لایەنە نێوەندگیرییەکانەوە گەڕاوەتەوە. سەرچاوە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاندووە کە دانوستانەکان بەردەوامن بۆ دامەزراندنی میکانیزمێکی پابەندکەر بۆ ڕێگریکردن لە پێشێلکارییەکانی داهاتوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٢١٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٣٦١ کەس.
سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی ڕاگەیاند، مەحمود تەلال تەمەن ٤٩ ساڵە یەکێک لە فەرماندەکانی بەرخۆدان و ئەندامی لیوای جەنین لە ئەنجامی چەندین مانگ ئەشکەنجە و کەمترخەمی پزیشک لە زیندان لە ٢٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ شەهید بوو.
مارک کارنی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ڕاگەیاند، وڵاتەکەی پابەندی بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی سزا لە لاهەی دەبێت کە بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر و یۆڤ گالانت بەناو وەزیری پێشووی بەرگری رژێمی داگیرکەری دەرکردبوو.